بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی پرێس ئەسۆسیەیشن، پزیشکەکان لە ڕێگای بەکار هێنانی ڕۆبۆتەکانەوە لە دوورەوە دۆخی تەندروستی نەخۆشەکانی تووشبووی ئالزایمەر و دیکەی نەخۆشە بەساڵاچووان لێک ئەدەنەوە.
بە یارمەتی ئەم ڕۆبۆتانە، پزیشکەکان لە گەڵ بەساڵاچووان لە ماڵەوە پێوەندی دەگرن. ئەم ڕۆبۆتانە دەتوانن هەموو ڕۆژانی حەوتە و ٢٤ کاتژمێری ڕۆژ چالاک بن.