بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەیەکدا کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا رایگەیاندوە"مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قوناغ و داوای بەھاناوەچون دەکەن ماوەی ١٢ رۆژە بە دروشمی "یان مردن یان ماف و ئازادی" ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و لەئێستادا دۆخیان مەترسیدارە".
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەمرۆ لە دوانزەهەمین رۆژی مانگرتندا دۆخی تەندروستی رۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان لە زیندان تێکچوە و لە ھۆش خۆی چوە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.
هەروەها ئەوەش روونکراوەتەوە تا ئێستا ٨٢ زیندانی بادینان کە ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەئێستادا لەسەر مانگرتن بەردەوامن، دۆخی تەندورستی بەشێکیان زۆر خراپە و داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.
هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو کە داوا لە ڕای گشتی، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.
لەسەرەتا ئەم مانگەوە رۆژنامەنوس و چالاکوانانى بادینان لە زیندان مانگرتنی تا مردنیان راگەیاندو لەئێستاشدا بارى تەندروستیان خراپە، رێگەش بە کەسوکاریان نادرێت لە زیندان سەردانیان بکەن.