کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ڕێکخراوەی هاوکاری شانگهای پاش ڕێککەوتنی هەموو ئەندامەکان بوو بە نۆهەمین ئەندامی هەمیشەیی ئەم ڕێکخراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئابووری: ئەم ڕووداوە لاپەڕيیەکی نوێ لە پێوەندی ستراتیژیک لە گەڵ ڕۆژهەڵاتدا پێک هێنا بۆ ئەوەی بە جیهان بسەلمێنێ کە نابێ چاوپۆشی لە پێگەی بەرزی ئێران لە پێوەندییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکاندا بکرێت.

گرینگایەتی ئەم بابەتە کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە بزانین بەشێکی زۆری گوشاری ئابووری و سیاسی ساڵانی پێشوو بە ئەندام بوونی ئێران لەم ڕێکخراوەدا کەم دەبێتەوە.

هەروەها ڕێگا بۆ کرانەوەی ڕێگای نوێی هاوکاری دەکاتەوە کە بە بۆنەی جێگیر بوونی ئێران لە کۆریدۆری باکوور بۆ باشوور و ڕۆژاوا بۆ رۆژهەڵات گرینگایەتی زۆری هەیە.

ئەندامێتی هەمیشەیی لەم ڕێکخراوەدا وەکوو دەسەڵاتێک بۆ خەڵکی ئێران دێتە ئەژمار کە لە گوشار و هەڕەشەی ڕۆژاواییەکان کەم دەکاتەوە و تەنانەت لە سەر دۆسیەی ناڤۆکی ئێرانیش کاریگەری دەبێت.