وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق لە چوونە دەرەوە 2 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی واتا سێپتەمبەر دوو هەزار و 500 ئەمریکی و تا 31 ی سیسەمبەر واتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی سەرجەم هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەکشێنەوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە ڕۆژانی دوایی کۆبوونەوەی گرینگ لە نێوان بەغدا و واشةتۆن سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێارق بەڕیوە چوو، وتی: ئەنجامی کۆبوونەوەی کومیتەکانی تەکنیکی-سەربایز عێراق و ئەمریکا زۆر گرنگ بوو و سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان لە عێراق تا 31 ی دیسەمبەری 2021 ڕێککەوتن کرا.

خەفاجی وتیشی: هەروەها ڕێککەوتن کرا کە کۆتاییەکانی ئەم مانگە سێ یەکینەی سەربازی عێراق بەرەو شوێنێکی دیکە، بەجێ بهێڵن.