وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ دژی 13 کەس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، بە پێی ڕاگەیاندنێک کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خەزێنەدای ئەمریکا بڵاو کرایەوە، واشنتۆن چەند کەسی بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ هێزی قودسی سوپای پاسداران و هەروەها حزبوڵلای لوبنان گەمارۆ دا.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە لانیکەم 13 کەس لەلایەن ئەمریکا گەمارۆ دراون.

بە پێی گەمارۆ نوێیەکان، سەرجەم داراییەکانی ئەو کەسانە دادەخرێن و بە نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی دەرەوەی سەر بە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕاپۆرت دەدرێن.

ئەو گەمارۆیانە هەروەها ناردن یان وەرگرتنی پارە، کاڵا یان خزمەت لەلایەن ئەو کەسانەوە و بۆ ئەوان سنووردار دەکاتەوە.