سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی وتی: خەڵک ئاسەواری ئەندامێتی ئێران لە رێکخراوی هاوکاری شانگهایلە بەرنامە ئابوورییەکانی دەوڵەتی سێزدەیەم دەبینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەک سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی شانگهای وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا کە سەرۆک کۆمار و شاندی هاوریی گەییشتوونەتە دوشەنبەری پێتەختی تاجیکستان، چەند ڕووداو ڕووی داوە کە پێدەچێت گرینگترینیان دەسپێکی ڕەوتەی ئەندامێتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئەندامێتییە چەندین لایەنی جیاواز لەوانە سیاسی، ئەمنیەتی، ئابووری، بازرگانی و گومڕوکی و بوارەکانی دیکەی هەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئاڵبەت ڕەوتی ئەندامێتی هەمیشەیی بە شێوەیەکە کە قۆناغ بە قۆناغ، هەنگاوگەلێک هەڵدەگیردرێت کە لە ڕاستیدا لە هەر قۆناغێکدا یەکێک لە بازنەکانی چالاک دەبێتەوە و لە کۆتاییدا لە پرۆسەیەکی لانی زۆر یەک ساڵە تا یەک و نیو ساڵە، سەرجەم بەشەکانی پێوەندیدار بە ئەندامێتی هەمیشەیی ئێمە چالاک دەبێتەوە.