بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا لەسەر پێویست بوونی ستراتیژیەکی هاوبەش لە هەلومەرجی مەترسیداری دوای توند بوونەوەی دۆخ لە ئەفغانستان و چوونە دەرەوەی ئەمریکا جەختی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڤیلادمیر پووتین کە بە شێوەی ئۆنلاین لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی هاوکاری شانگهای قسەی کرد، جەختی کرد: ئەبێ لە دەفرایەتییەکانی رێکخراوی هاوکاری شانگهای بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی تیرۆریزم، قاچاخی مادەی هۆشبەر و توندرەوی لە ئەفغانستان کەڵک وەربگیردرێت.