وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە بە ئەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئێستا بەڵگەی بەئەندام بوونی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە شاری دوشەنبە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران لەلایەن بەرپرسانەوە پەسەند کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆی ڕایگەیاند: بە ئەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئێستا بەڵگەی بەئەندام بوونی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە شاری دوشەنبە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران لەلایەن بەرپرسانەوە پەسەند کرا.

ناوبراو جەختی کرد: ئەو ئەندامێتییە ستراتیژییە کاریگەری گرینگی لەسەر ڕەوتی هاوکارییە هەمەلایەنەکانی ئێران لە درێژەی سیاسەتی دراوسێیەتی و ئاسیا دەبێت.