سەرۆک کۆماری ئیران وتی: هەر ئەو جۆرە کە پێشتریش ڕاگەیێندراوە، گفتوگۆمان بۆ گفتوگۆ ناوێت و بەدوای دانوستانێکین کە بگاتە ئەنجام و ببێتە هۆی چارەسەری کێشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دووهەمین ڕۆژ لە سەفەری بۆ تاجیکستان، لە دیدار لەگەڵ قاسم تەوقایف سەرۆک کۆماری قەزاقستان، گۆرانکارییەکانی ئەفغانستانی پرسی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد و وتی: کێشەکانی ئەفغانستان بەس بە پێکهێنانی دەوڵەتی گشتگیر و بە بەشداری هەموو چین و توێژەکان کە بتوانن ئاشتی و سەقامگیری لە ئەو وڵاتە پەرەبدەن و خۆبواردنی وڵاتانی بیانی لە دەستێوەردان لە کاروباری ئەفغانستان چارەسەر دەبێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێران بەدوای چارەسەری پرسی ناڤۆکی لە رێگای گفتوگۆیە، جەختی کرد: ئاڵبەت هەر وەک پێشتریش ڕاگەیێندرا، گفتوگۆمان بۆ گفتوگۆ ناوێت و بەدوای دانوستانێکین کە ببێتە هۆی چارەسەری پرسەکە و گەییشتن بە ئەنجام.