بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسراهیم رەئیسی شەوی پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی سەفەری خۆی بۆ تاجیکستان بە ئامادەبوون لە کۆی ئێرانیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە لە باڵویزخانەی ئێران، ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتی دەرفەت و دەفرایەتیەکی بەنارخ لە ڕێگای پێشکەوتنی ئێران وەسف کرد و وتی: ئێرانیانی ئازیزی دەرەوەی وڵات هەوڵیان داوە، وڵات لە بواری ئابووری، زانستی، تەکنیکی و ئەندازیاریاندا بەهرەمەند بکەن.
ڕەئیسی چالاک بوونەوە و گەشەی هەناردە کردنی کاڵا و خزمتگوزاری لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەی لە ڕیزی بەرنامە سەرەکییەکانی دەوڵەت یسێزدەیەم وەسف کرد و وتی: هەناردە کردنی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ دەتوانێت هۆکاری گرینگی بەرز بوونەوەی ئاستی پێوەندی دەرەوەی ئێران بێت.
سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە بەستێن بۆ سەرمایەدانەری ئیرانییەکانی دەرەوەی ئێران لە بەشە جیاوازەکان دروست بووە و ئاسایشی سەرمایە و سەرمایەنداەر دەستەبەر کراوە، وتی: ئاسایشی سەرمایەدانەری لە گرەوی سەرمایە و ئاسایشی سەرمایەدانەرە و بەستێن بۆ سەرمایەدانەری ئێرانییەکان لە ناوخۆی وڵات بە شێوازی جیاواز لەوانە ئاسانکار و خێرا کردنەوەی دەرکردنی مۆڵەت خۆش بووە.