بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزەری مەحموود ئەلعارزە زیندانی فەلەستینی، دەڵێت مەحموود دانی بەوەدا ناوە کە بەرپرسی پلانڕێژی و هەڵکۆڵینی تونلەکە بۆ هەڵهاتن لە زیندانی جلبوعی ئیسرائیل بووە و کاری هەلکۆڵینی تونلەکە لە سێپتەمبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە. هەروەها ئەلعارزە لە لێپرسینەوەکاندا هەر جۆرە یارمەتیەکی لەلایەن زیندانییەکانی ترەوە نکۆڵی کردووە و وتوویە 6 زیندانییە هەڵاتووەکە لە هیچکەسی دیکە لە ڕەوتی هەڵاتنەکەیان یارمەتیان نەگرتووە. ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی دەستگیر کردنەکەشی وتوویە کە کاتێک لەگەڵ یەعقووب قادری زیندانیی هەڵاتووی دیکە بووە، گەشتی پۆلیسی بە شێوەی هەڵکەوت دەیانبینن و ڕایاندەگرن.
مەحموود عارزە دەڵێت کە شەش زیندانیی فەلەستینی دوای هەڵاتن لەلای یەک بوون و پێکەوە چوونەتە گوندی ناعورە و لە مزگەوتی ئەوێ لە یەکتر جودا دەبنەوە. ناوبراو دەڵێت هەوڵمان دا کە بچینە کەتی ڕۆژاوا بەڵام دۆخی ئەمنی ئیسرائیل زۆر توند بوو، لەلایەکی ترەوە نەمانەویست بچینە ناو هێڵی سەوزی فەلەستین کە کسێکیش بە خۆمانەوە بگلێنین.
عارزە هەروەها دەڵێت کە دۆخی دەروونیان زۆر باشە و ئەو هەڵاتنە بە سەرکەوتنێکی گەورە دەزانێت.
بەڵام پارێزەری ئەو زیندانە بەرەبەیانی چوارشەممە بە ئەلجەزیرەی وتووە کە مەحموود لە ڕەوتی دەستگیر کرانەوەی بە توندی لێی دراوە و سەری بریندار بووە لە حاڵێکدا کە تا ئەم چرکە، هیچ دەرمان و چاوەدێریەکی بۆ نەکراوە.