سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە گەرمەی هاتنی تانکرە سووتەمەنییەکانی ئێران بۆ لوبنان وێڕای ڕێز گرتن لە خەڵکی ئەم وڵاتە، بۆ پاراستنی تەندروستی ئەوان و ئاسانکاری ڕەوتی هاتنی کاروانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ لوبنان، داوای ڕێگری لە کۆبوونەوەی خەڵکی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید حەسەن نەسرۆڵا لە گەرمەی هاتنی تانکرە سووتەمەنییەکانی ئێران بۆ لوبنان پەیامێکی دەرکرد.

ناوبراو لەم پەیامەدا نووسیویە: لە خەڵک و میدیاکان بە بۆنەی پێشوازی کردن لە کاروانی تانکرەکانی هەڵگری سووتەمەنی ئێران ڕێز دەگرم و ئاگاداری هاوڕێیەتی خەڵکم.

سەید حەسەن نەسرۆڵا داوای لە خەڵك کرد بە مەبەستی تێپەڕ بوونی باشتری ئەم کاروانە و پاراستنی تەندروستی ئەوان و گواستنەوەی باشتری سووتەمەنی، لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک خۆ ببوێرن.

شیاوی ئاماژەیە دوو ڕۆژ پێش سەید حەسەن نەسرۆڵا بە بۆنەی هەناردە کردنی کەشتی سووتەمەنی بۆ لوبنان ڕێزی لە ئێران گرتبوو و وتبووی: ئێمە سەرەتا بۆ مەبەستی یەکەمین کەشتیی هەڵگری نەوت دوو بژاردەی لوبنان و سووریامان لە بەر دەستدا بوو پاشان بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی لوبنان لە تەنگەژەدا نەبێت و گەمارۆ نەدرێت، بڕیارمان دا شوێنی مەبەستی کەشتییەکە ببێتە سووریا و پاشان وەجبەکان لەوێوە بۆ لوبنان بگوازرێنەوە.