ژورێکی هەواڵگری هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان‌ و بەغدا دروست دەکرێت ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانیش زانیارى ئاشكراده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەیوب ڕوبەیعی ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی:"دروستکردنی ژوری ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە هاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگەو سوپا لەژێرسایەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی ئێستای عێراقدایە".

وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت:"بەوپێیەی ئەو دۆخە ئەمنییە پێویستی بەئاستێکی بەرزی هەماهەنگی هەواڵگری هەیە، تاوەکو لەوڕێگایەوە بتوانرێت سێ ئامانجی گرنگ بەدیبهێنرێت".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتویه‌تى:"یه‌كێك له‌ئامانجه‌كان بەدواداچون‌و دۆزینەوەی کەسانی داواکراوه‌ بۆ بەردەم دادگا، بەتایبەت سەرکردەی شانە نوستوەکانی گروپە تیرۆریستییەکان‌و مامەڵەکردن لەگەڵ چالاکییە دوژمنکارییەکان لەو ناوچانەی جێگای گرنگیپێدانی هاوبەشن لەنێوان هەرێم‌و بەغداو چاودێریکردنی سەرچاوەی پارەدارکردنی ئەو کەس‌و گروپە تیرۆریستیانە، ئەوە جگە لەسەرجەم ئەو دۆسیانەی تر کە زیانیان بۆ دیمەنی ئەمنیی گشتیی وڵات هەیە".

بەوتەی ڕوبەیعی، "هەماهەنگیی ئەمنیی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا سودی گەورە بەلایەن ئەمنیی وڵات دەگەیەنێت‌و ئەنجامی کرداری لێدەکەوێتەوە، ژورە هەواڵگرییە هاوبەشەکەش لەڕوی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکانەوە،کار لەسەر چەندین دۆسیەی گرنگ ده‌كات"