بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: تا ئێستا 24 ملیۆن و 144 هەزار و 750 کەس ژەمی یەکەم و 12 ملیۆن و 492 هەزار و 598 کەسیش ژەمی دووهەمی ڤاکسینیان کوتاوە.
بەم شێوە کۆی ڤاکسینە کوتراوەکان لە وڵات گەیشتۆتە 36 ملیۆن و 637 هەزار و 348 ژەم.
شەوڕۆژی ڕابردوو بە کوتانی یەک ملیۆن و 590 هەزار و 205 ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا، دیسانەوە ڕیکوردی کوتانی ڤاکسین شکا.
Publish Date: ١٣ ئەیلوول ٢٠٢١ - ١٨:٢٩
ئامارە ڕۆژانەکانی وەزارەتی تەندروستی نیشان ئەدات لە شەوڕۆژی ڕابردوودا یەک ملیۆن و 590 هەزار ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێراندا کوتراوە.