ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، وتی کە بێدەنگی و نەبوونی کاردانەوە بە دەستدرێژییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق، بووەتە هۆی ئەوەی کە سەربازانی ئەو وڵاتە نزیکی ناوەندی پارێزگای دهۆک ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاتع ڕکابی لە لێدوانێکدا بە پێشڕەوییەکانی سەربازانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک، ئاماژەی کردووە و وتی کە بێدەنگی و نەبوونی کاردانەوە هەمبەر ئەو پێشڕەویانە بووەتە هۆی ئەوەی کە تورکیا زیاتر لە ڕابردوو چاو بخاتە سەر خاکی عێراق و تا شوێنێک هاتوونەتە پێشەوە کە نزیک لە ناوەندی پارێزگای دهۆک بوونەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە پێشڕەوییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان داگیرکارییە ڕایگەیاند: پێویستە کە دەوڵەتی عێراق ڕێگاچارەیەکی نوێ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تورکیا بدۆزێتەوە و بەس بینەری پێشڕەوییەکانی ئەو وڵاتە نەبێت.