كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌رێم و ناوه‌ند دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، ئەم هێرشە بەردەوامانە هەڕەشەن بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق.

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستنیشانکردنی بەرپرسیارانی هێرشەکە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند، ئامانج له‌ هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی هه‌ولێر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوه‌و جاری حه‌وته‌مه‌ ئه‌و هێرشی له‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.