پێنجەمین فستیڤاڵی فیلم و فەرهەنگی کوردی بۆ ماوەی سێ شەو بە بەشداری نووسەران، دەرهێنەرانی فیلم و چالاکانی بواری مۆسیقا لە هۆڵی ویلج ئیست ئانجێلیکای نیویورک بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، پێنجەمین فستیڤاڵی فیلم و فەرهەنگی کوردی نیویورک لە ١٠ تاکوو ١٢ی سێپتەمبەر لە هۆڵی ویلج ئیست ئانجێلیکای نیویورک بەڕێوە دەچێت.

بابەتی ئەم خولەی فستیڤاڵی فیلم و فەرهەنگی کوردی لە نیویورک، ژنان، ژنانی شەرڤانی کوردی سووریا بە تایبەت لە کۆبانی و ئەدەبیات و فەرهەنگی کوردییە.

میوانی تایبەتی ئەم فستیڤاڵە گایل لمون نووسەری کتێبی کچانی کۆبانییە. دوو فیلمی دۆکۆمێنتیش سەبارەت بە بەشداری ژنان لە شەڕ لە گەڵ داعش لەم فستیڤاڵەدا بڵاو دەکرێتەوە.