ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دابین و گەشەی دارایی ئەمریکا لە گرێبەستێکدا لەگەڵ کۆنسرسیۆمی پرل، 250 ملیۆن دۆلار سەرمایەی بۆ گەشەی مەیدانی گازی خورمور لە هەرێمی کوردستان داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای نێودەوڵەتی دابن و گەشەی دارایی دەوڵەتی ئەمریکا ناسراو بە دی ئێد سی گرێبەستێکی بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆنسرسیۆمی گازی پرس لە ئیمارات واژۆ کردووە کە بە پێی ئەوە دەفرایەتی بەرهەمهێنانی گازی سروستی لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە 600 ملیۆن فووتی چوارگۆش لە ڕۆژدا بەرز دەبێتەوە.

ئەو یارمەتییە داراییە کە لە پڕۆژەی گەشەی هەمە لایەنەی ئەمریکاو هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی پێدراوە، بەمەبەستی بەرز بوونەوەی وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە مەیدانی گازی خورمورە کە ئامانجی دابین کردنی سووتەمەنی هێزگەکانی هەرێمی کوردستان و کەم کردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنییەکانی دیکە لەوانە کارەبایە.

کۆی سەرمایەی پێویست بۆ تەاو کردنی پڕۆژەکە نزیک بە 630 ملیۆن دۆلارە کە ئەمریکا 250 ملیۆن دۆلاری لە ئەستۆ گرتووە و بەشێکی دیکەی سەرمایەکەی لەلایەن کۆنسرسیۆمی پرلەوە دابین دەبێت.