فەرماندەی بڕیارگەی حەمزە سەیدوشوهەدا وتی: هەرێمی کوردستان نابێت گرووپە دژە شۆڕشەکان لە خۆیدا پەروەردە بکات، ئێمە ئەوەمان بە بەرپرسانی ئەو هەرێمی ڕاگەیاندووە کە ئەو گرووپانە ئەبێ دەربکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ پاسدار محەمەد تەقی ئوسانلو دوانیوەڕۆی دوێنێ بە وتنی ئەوەی کە دوژمنان لەسەرەتای شۆڕشەوە بەدوای نائەمن کردنی ناوچەکەن تا خەڵک نیسبەت بە دەسەڵات ڕەشبین بکەن، وتی: ئێمە خۆمان ئەو مافە دەدەینە خۆمان، کاتێک ئەوان کارێک بکەن بەرەوڕووی دەبینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەستگیری ژمارەیەک لە ئەندامانی دژە شۆڕش کە لە تیرۆری یەکێک لە هاووڵاتیان ڕۆڵیان هەبوو، زیادی کرد: بە دڵنیاییەوە لەگەڵ ئەو گرووپانە بەرەوڕوو دەبینەوە، هۆشداریی دەدەین کە خەڵک لە دەوروبەری بنکە دژە شۆڕشەکان دووری بکەن و تێبکۆشن پێش لە ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی کارێک ئەنجام بدات، ئەو گرووپانە لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.

جێگری بڕیارگەی حەمزو سەیدوشوهەداش لە ئەو کۆبوونەوە بە وتنی ئەوەی کە سنوور و ئاسیاش، هێڵی سووری ئێمە و خەڵکی ئەو ناوچەیە، وتی: بچووکترین جووڵە و نائەمنی لە لایەن هێزەکانی دژە شۆڕشەوە وەڵامی دددان شکێنی دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەگەر ئەو چالاکیانەی دوژمنان کۆنترۆڵ نەبێت، لە هەر قووڵاییەکدا بێت ئێمە ئەوێ بە خاکی دوژمن دەزانین و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە بەرانبەر نائەمنییەک کە بەدوایدان، هەوڵێک بەرانبەر دەدەین.