بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد کەرەمی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئەربەعین ڕایگەیاند: هەر جۆرە هاتوچۆیەکی زەوینی بە پێی پەسەندکراوی لێژەی ئەربەعین لە سنووری مێهرانەوە قەدەغەیە.
ناوبراو وتی: بە پێی ڕێککەوتنی نێوان دوو وڵاتی ئێران و دەوڵەتی ناوەندی عێراق و پەسەندکراوی لێژنەی انوەندی ئەربەعین هیچ جۆرە هاتوچۆیەکی زەوینی لە سنووری مێرانەوە ئەنجام نادرێت.
کەرەمی زیادی کرد: بە پێی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا ئەبێ چاوەدێرییەکان لە سنووری مێهران توند بکرێتەوە و هێزە سەربازی و ئینتزامییەکان رێگری بکەن لە هاتوچۆی بێ مۆڵەت.