سەرۆکی ڕێکخراوەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و وەرزشی شارەوانی سنە وتی: یەکەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی تاکنەوازی "ئاویەر" لە ژێر ناوی سازی نەرمە نای بەڕێوە دەچێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی لەم بارەوە وتی: فستیڤاڵی نێودەوڵەتی تاکنەوازی بە مەبەستی ناساندنی زیاتری هونەرمەندەکان و هەروەها گواستنەوەی ئەزموون و زانیاری مۆسیقایی نەتەوە جۆربەجۆرەکان بەڕێوە دەچێت.

ئەو وتیشی: هەر خولێکی ئەم فستیڤاڵە تایبەت بە جۆرێک سازە کە یەکەم جار بە نەرمەنای (دوودووک و باڵەبان) تەرخان کراوە.

نەجەفی ڕایگەیاند: خوازیارانی بەشداریکردن لەم فستیڤاڵە تا ٣١ی خەرمانان دەرفەتیان هەیە بەرهەمەکانی خۆیان بۆ ئیمەیلی creative.city.sanandaj@gmail.com بەڕێ بکەن. بەرهەمەکان تاکوو ٣٠رەزبەر لێک ئەدرێنەوە و ڕێوڕەسمی کۆتاییش ٨ی خەزەڵوەر بەڕێوە دەچێت.