بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران هۆشداریی بە هەرێمی کوردستان دا.
دوای ئەوەی کە هەندێ گرووپی تیرۆریستی چەکدار لە ناوچەی سنووریی باکووری ڕۆژاوای ئێران جموجووڵی نوێیان کردبوو، سەردار محمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە سەردان کردنی یەکینەکانی بنکەی سەربازیی سنووریی ئەم ناوچەیە، جەختی کرد کە تا ئێستا چەندین جار هەرێمی کوردستانمان ئاگادار کردۆتەوە.
وتیشی: چەندین ساڵە کە گرووپە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکانی سەر بە ئیستکباری جیهانی و دەزگا سیخوڕییە بیانییەکان لە جوگرافیای هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەن بۆ شێواندنی ئاسایشی سنووری ئێران و ئازاردانی خەڵکی ئەم ناوچە سنووریانە و لەمبارەوە هۆشداریی پێویستمان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقیش داوە.
سەردار پاکپوور بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان نابێت ڕێگە بە تیرۆریستان بدەن کە بە جەولان و دروست کردنی بنکە لە هەرێم ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران، وتی: هەرچەشەنە کەمتەرخەمی و غەفڵەت لەمبارەوە بە دژی پەیوەندی باشی دوو لایەن دەزانین.
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران هەروەها ڕایگەیاند کە وڵامی کوشندە بە تیرۆریستان دەدەینەوە و خەڵکی ئەو ناوچە سنووریانەی هەرێمی کوردستان دەبێ نزکی بنکەی تیرۆریستان نەکەون تاکوو زیانیان بەر نەکەوێت.