بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند، ئەو پارەی لە قاچاخچێتی و زەوی و نەوت و گەندەڵیەکانی دیکە سەدان ھێندە زیاترە لە کڕینی دوو فڕۆکە یەکێك بە سی ملیۆن دۆلار و یەکێك به بیست و یەک ملیۆن دۆلار، بەڵام بێ ویژدانیەکە لە شوێنێکی دیکەیە ده‌ڵێت" ئەوەی من دەزانم دووان لوتکەی دەسەڵات لە ھەردوو زۆنەکە دوو فڕۆکەیان ھەیە بۆ گەشتی تایبەت(رەنگە ھی دیکەش ھەی بێت من زانیاریم نیە)،کۆی خەرجی و تێچونی ساڵانە ئەگەر گەشتی کەمیش بکەن 2 ملیۆن دۆلارە.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوه‌یه یٔەگەر ئەم دوو بەرپرسە لە ساڵێکدا سێ گەشت بکەن، فڕۆکەیەکی تایبەتیش بەکرێ بگرن نزیکەی(سێ سەد ھەزار دۆلار) دەدەن بەکرێ واته، جگە لە ملیۆنان دۆلاری کڕینی فڕۆکە، خەرجی ساڵێکیان نزیکەی حەوت ھێندەی ئەوەیە ئەگەر فڕۆکەیەک بەتایبەت بۆ گەشتکردن تەنیا بۆ خۆیان بەکرێ بگرن.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت" بزانن ئەمانە چەند بێ باکن بە پارەی میللەت، ئەمانە نەک لەگەڵ خەڵک ئامادەنین گەشت بکەن، ئامادەنین فڕۆکەیەکی تایبەتیش بگرن بەتەنیا گەشت بکەن، لایان ئاسایە لە ساڵێکدا یەکجار کاری پێبکەن و سی ملیۆن دۆلارێ پێبدەن و خەرجی ساڵێکیشی دوو ملیۆن دۆلار بێت.
عه‌لى حه‌مه ساڵح باس له‌وه‌شده‌كات، لە دونیادا دەیان بازرگان ھەیە بە پارەی تایبەتی خۆیان و بۆ کاری خۆیان فڕۆکەیان ھەیەو بەکاری دەھێنن سەرچاوەی دارایی دیارە.. ئەمە ڕێگا پێدراوە،سەرۆکی وڵاتان و ئەوانەش پۆستی فەرمیان ھەیە بەھێڵی گشتی وڵاتەکەیان گەشت دەکەن، بەس ئەمانەی ئێمە کە پۆستی فەرمی حیزبی و حکومیان ھەبوو بە کام پارە كڕیان، تەنانەت گەشتبوە ئەوەی بۆ دوکان و مێرگەپانیش بە کۆپتەر بچن( بۆ سنوری ھەولێریش ھەمان شت ڕاستە).
وته‌كانى عه‌لى حه‌مه ساڵح له كاتێكدایه، كه ده‌نگى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر فرۆكه‌ى تایبه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیدا.