جێگری دەرمانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتی: پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستەی پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵانی بیجاڕی، چەند نەخۆشی رزگار کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، سدێق جەدیدولئیسلام لەم بارەوە وتی: محەمەدرەزا مەعسووم خانی پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵانی خەڵکی بیجاڕ کە ئاستی وشیاری هاتبووە خوارەوە، تووشی مەرگی مێشک بوو.

ئەو وتیشی: بە هاوکاری بنەماڵە و هاواهەنگی فەرمانبەرانی نەخۆشخانە، نەخۆشەکە بۆ جیاکردنەوەی ئەندامانی جەستەی، بۆ نەخۆشخانەی سینای تاران گوێزرایەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستەی ئەم نەخۆشە، چەندین کەس لە مەرگ ڕزگاریان بوو. لە ساڵی ٨٩ تا ئێستا ٤٥ حاڵەتی پێشکەش کردنی ئەندامانی جەستە لە پارێزگا ئەنجام بووە.