وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بە دەستێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی وتی: بەغدا ئەو دەستیوەردانە سەربازیانە لە ڕێگای ڕێکاری دیپلۆماتیکەوە شوێنگیری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، فواس حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسی ئاکادیمیای نەمسا کە لە ژێر ناوی "هاوکاری و هاوبەشی" بەڕێوە چوو، لێدوانی دا.

ناوبراو لە ئەو کۆنفڕانسەدا وتی: دەوڵەتی عێراق لە ڕێگای ڕێکاری دیپلۆماتیکەوە بابەتی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە باکووری وڵاتەکەی شوێنگیری دەکات.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە درێژەدا وتی: تورکیا بە بیانووی شەڕی دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستێوەردانی سەربازی دەکات. ئێمە کە ڕێگای دیپلۆماسیەکی دروستەوە ئەو دەستێوەردانە شوێنگیری دەکەین و بەدوای کاردانەوەی بەرانبەر نین. ئێمە پێمان وایە کێشەکان ئەبێ لەسەر کورسی دانوستان چارەسەر بکرێن.