فەرماندەی گشتی سوپا وتی: هەوڵەکانی سەرلەشکەر فیرووزئابادی لە پێکهێنانی هێزی بەرگری بۆ ئێران، بەردەوام زیندوو و ڕوون کەرەوەی رێگای هێزە چەکدارەکان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆشی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی راوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزەکان بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا ئەو ڕووداوەی سەرەخۆشی کرد.

لە پەیامەکەی سەردار سەلامیدا هاتووە: کۆچی دوایی سەردار فیرووزئابادی کە تەمەنی خۆیی لە ڕێگای بزووتنەوەی ئیسلامی و هەوڵی بەردەوام بۆ بەرگری لە سەربەخۆیی و ئاسایشی نەتەوەیی و پاسەوانەی لە شۆڕش و دەسەڵات تێپەڕاند لە خزمت ڕێبەری ئێران و بنەماڵەکەی ئەو خوالێخۆش بووە و خەڵک سەرەخۆشی دەکەم.

هەوڵە بێ وچانەکانی ناوبراو لە بەرەڤانی پیرۆز و پۆستەکانی لە قووڵ بوونەوەی یەکگرتوویی، برایەتی و یەکپارچەیی سوپا و ئەرتەش و هیزەکانی دیکە بەرچاوە.