ڕۆژنامەیەکی لوبنانی ڕایگەیاند: کەشتیی ئێرانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ لوبنان، چووە ناو ئاوی سوریاوە و ئەم سووتەمەنییە لەوێ بە تانکر بۆ لوبنان دەگوازرێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلئەخبار، کەشتیی ئێرانی هەڵگری سووتەمەنی بۆ لوبنان، چووە ناو ئاوی سوریاوە و لەوێ وەجبەکەی خاڵی دەکات و پاشان بە تانکر بۆ لوبنان دەگوازرێتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، ئەلئەخبار رایگەیاند: حیزبوڵای لوبنان بەشێک لە باری ئەم کەشتییە پێشکەشی نەخۆشخانە دەوڵەتییەکان دەکات و پاشان کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت فرۆشتنی ئەم سووتەمەنییە بە ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت دەگرێتە ئەستۆ.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان کەشتی دووهەم و سێهەمیش بەم شێوە دەگەنە لوبنان. ڕۆژی پێشوو عەبدولباری عەتوان، شرۆڤەکاری ناسراوی جیهانی عەرەب نووسی: دەوڵەت و میلەتی لوبنان چاوەڕوانی گەیشتنی کەشتی هەڵگری سووتەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو وڵاتەن بۆ ئەوەی لە قەیرانی نەبوونی سووتەمەنی ڕزگار بن.