بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا، ئەمڕۆ لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە گرینگترین گۆڕانکارییەکانی پێوەندی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو پێوەندییە تەلەفنیەدا جەختی کرد: دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەبۆنەی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە رێککەوتنی ناڤۆکی و سەپاندنی گەمارۆی ستەمکارانە دژی گەلی ئێران و لایەنی ئەورووپی بەهۆی ئەنجام نەدانی هیچ کردەوەیە، بەرپرسی ئەم دۆخەی ئێستان و ئەبێ بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانیان و بەم پێیەش ئێران لە دانوستانێک کە ئەنجامی بەرچاوی لە دابینی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران هەبێت، بەشداری دەبێت.
لایەنەکان لە درێژەدا لە ئامانجەکانی کۆنفڕانسی بەغدا بۆ هاندانی هاوکارییە ناوچەییەکان پاڵپشتیان کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەمان پێوەندیدا وتی: قەیرانی ناوچەیی ئەنجامی سیاسەتی دەستێوەردانانەی هێزە بیانییەکانە و یەکمایەتی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی سێزدەیەم پێوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانیە و هەر ئەو جۆرە کە لە کۆنفڕانسی بەغدا جەختیم کرد سەقامگیری ناوچە ڕێکاری خۆجەیی و ناوچەیی دەوێت و هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی نابەرپرسیارانە و دەستێوەردانانە دەتوانێت ئاڵۆزی لە ناوچەکە زیاتر بکاتەوە.