تازەلاوی پیرانشاری ئەندامی بنکەی پەروەردەی فیکری منداڵان و تازەلاوانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، دیپلۆمای شانازی بیست و یەکەمین کێبەرکێ نێونەتەوەیی نیگارکێشی ژینگەی "جی کیو ای" ژاپۆنی بردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم کێبەرکێیە لە سەر بابەتی "زەوین لە ساڵی 2030" بەڕێوە چوو و 14 هەزار و 689 بەرهەم لە 80 وڵاتەوە بۆ ئەم کێبەرکێیە هەناردە کراوە کە 8 منداڵی هونەرمەندی ئێرانی توانیان خەڵات و دیپلۆمای شانازی ئەم ڕووداوە نێونەتەوەییانە ببەنەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، نیلووفەر ئەفشاری هونەرمەندی 15 ساڵەی پیرانشاری دیپلۆمای شانازی بەشی نێونەتەوەیی ئەم کێبەرکێیە بردەوە.