ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق بەدوای داڕشتنی پڕۆژە یاسایەک بۆ شوێنگیری چارەنووسی کەسانی بێسەروشوێن بە تایبەت ئەو کەسانەیە کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان نێژراون.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی مەوازین نیوز، تاریق مەندلاوی بەڕێوەبەری بەشی قوربانییەکانی تیرۆریزم لە ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق لەم بارەوە وتی: دەوڵەت بەدوای داڕشتنی پڕۆژە یاسایەک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کەسانی دزراوە تاکوو پاش داڕشتن، بۆ پەسند کران بنێردرێتە پارلەمان.

مەندلاوی وتیشی: ڕەشنووسی یاسای ناوبراو، بەشێک لە بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی عێراقە و ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق بە شێوەی جیدی بۆ داڕشتنی ئەم پرۆژە یاسا هەوڵ ئەدات.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: چارەنووسی 22 هەزار کوردی فەیلی هێشتا نادیارە و ناویان لە ڕێکخراوەی شەهیدانی عێراق و کۆمیسیونی مافی مرۆڤ تۆمار کراوە.