بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرید سپەری بەشی کشتوکاڵی وەکوو تەوەری گەشەی پارێزگا ناو دەبات و دەڵێت: کوردستان کەوتۆتە سەر هێڵی گەشەی پیشە تەواوکەرەکان و ئەم پێشکەوتنە بەردەوام دەبێت.
ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە 95.5 لەسەدی کێڵگەکانی گەنمی کوردستان دەیمییە، وتیشی: 90 هەزار کەس لە پارێزگا لە بواری بەرهەم هێنانی گەنمدا چالاکن.
ناوبراو باسی دەفرایەتی پاشکەوت کردنی گەنمی کرد و ڕایگەیاند: دەفرایەتی پاشکەوت کردنی گەنم لە پارێزگا 750 هەزار تۆنە و بە گشتی بۆ 2 ملیۆن تۆن لەم بەرهەمە لە پارێزگا بەرنامە داڕێژراوە.
سپەری وتیشی: پارێزگای کوردستان خاڵی وەرچەرخانێک بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی گەشەی بەرهەم هێنان لە وڵاتە چونکوو پرۆژە سەرکەوتووەکانی کوردستان بۆتە مۆدێلێک بۆ دیکەی پارێزگاکان.