بە پێی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا ئەحمەدیان لەم بارەوە وتی: سیستەمی ستراتیژیکی نەشتەرگەری زیرەک سیستەمێکی پێشکەوتووە کە بە پشتیوانی جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژی سەرۆک کۆمار ساز کراوە و وڵامدەری یەکێک لە گرینگترین پێداویستییەکانی بواری تەندروستی وڵاتە.
ئەو وتیشی: بە یارمەتی ئەم سیستەمە، ڕەوتی چارەسەر کردن بە کەمترین خەسارەوە بە ئەنجام دەگات و هەروەها خێراتر دۆخی نەخۆشەکە جێگیر دەبێتەوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێستا 2300 نەشتەرگەری ئورتوپد لە وڵاتدا چالاکن و 400 دەزگای C-arm لەم بەشەدا هەیە، ڕایگەیاند: سیستەمی زیرەک وەکوو تەواوکەری سیستەمی وێنەگری، ڕۆڵی گرینگی لە کەم کردنەوەی تیشکی وەرگیراوی تیمی نەشتەرگەری و نەخۆش هەیە و کاتی چاک بوونەوەش خێراتر دەکاتەوە.
ئەو ڕوونی کردەوە: نموونەی بەرهەم هێنراوی ئێران بە چۆنایەتیەک هاوشێوەی جۆری بیانیەکەی بەرهەم دێت کە هاوردە کردنی 250 تا 300 هەزار دۆلار تێچووی هەیە. بەرهەم هێنانی ئەم سیستەمە لە ئێران جگە لە پاشکەوت کردنی دراو، دەبێتە هۆی پێک هێنانی کاروپیشە و گەشەی ئابووری لە وڵات.