بەرپرسی یەکەی نمایشی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان, وتی: مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ سێهەمین فستیڤاڵی شانۆی وتار تا ۱۸ی خەرمانان درێژ کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, شەهرام میرزایی لە درێژ کردنەوەی مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ فستیڤاڵی شانۆی وتار هەواڵی دا و وتی: دەبیرخانەی فستیڤاڵ ئەنجامی خوێندنەوەی دەقە نێردراوەکانی لە ۱۰ رۆژی سەرەتایی مانگی رەزبەر رادەگەیندرێت و لە ۳۰ی رەزبەرەوە لێکدانەوەی بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان ئەنجام دەبێت.
سێهەمین فستیڤاڵی پارێزگایی شانۆی وتار لە ۱۷ تاکوو ۱۹ی سەرماوەز لە بیجاڕ بەڕێوە دەچێت.