سەرۆک کۆماری فەڕەنسە داکۆکی کرد: هێرشەکانی تورکیا بۆ شەنگال بۆتە لەمپەرێک بۆ دابین کردنی ئاسایش و گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیمانوئل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسە ئەمڕۆ پاش سەفەر بۆ هەولێر، گەیشتە مووسڵ و لەوێ وتی: هەزاران ئێزدی لە پارێزگای نەینەوا ئاوارە بوون و بە هۆی نەبوونی ئاسایش ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان.

ئەو هێرشەکانی تورکیا بۆ شەنگالی لەمپەرێک بۆ دابین کردنی ئاسایش و گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان زانی و وتی: فەڕەنسە بۆ باشتر بوونی دۆخی ئابووری ئەم وڵاتە و یارمەتی دان بە ئاوارەکان هاوکاری عێراق دەکات.

ماکرۆن بڕیارە سەردانی مزگەوتی نوور، فڕۆکەخانە و زانکۆی مووسڵ بکات.