بەڕێوەبەری هەرەوەزی گوندیی کوردستان وتی: لە لایەن ڕێکخراوەی هەرەوەزی گوندیی کوردستانەوە 138 هەزار تۆن گەنم و دانە زەیتیەکان لە جووتیاران کڕدراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، پەیمان ئێسکەندەری لەم بارەوە وتی: لە لایەن ڕێکخراوەی هەرەوەزی گوندیی کوردستانەوە 138 هەزار تۆن گەنم و دانە زەیتیەکان لە جووتیاران کڕدراوە کە 130 هەزار تۆنی گەنم بووە.

ئەو وتیشی: 68 ناوەندی کڕینی گەنم کە دوو سیلوی مێکانیزە و 66 ئەمبار و 6 ناوەندی کڕینی دانەکانیتر دەگرێتەوە، لە پارێزگادا چالاکن.

ئێسکەندەری ڕاشیگەیاند: زۆرترین ڕێژەی گەنمی کڕدراو لە شاری قوروە و 30162 تۆن بووە. نزیکەی 50 لەسەدی گەنمی کڕدراو لە پارێگا لە لایەن ناوەندەکانی کڕینی گەنمی هەرەوەزی گوندیی کوردستانەوە کڕدراوە.