سەرۆک کۆماری فەڕەنسە داکۆکی کرد: مەبەستی سەرەکی و بنەڕەتی لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی بەغدا، بەهێزکردنی سەروەریی عێراقە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیمانوێل ماکرۆن وتی: کۆنفڕانسی بەغدا نیشاندەری ئاشتی لە ناوچەیە. خەڵکی عێراق بە هۆی شەڕەوە ستەمی زۆریان بینیوە و ئێستا ئەم وڵاتە بەرەو گەشە و سەقامگرتوویی دەڕوات. ئێمە بۆ بەهێز کردنی سەروەری عێراق لێرەین.

ئەو وتیشی: عێراقییەکان بە بوێرییەوە لە شەڕ دژی داعش بەشداریان کرد. هەڵبژاردنەکانی داهاتوو قۆناغێکی نوێیە. یەکێتی ئەورووپا چاودێرانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەر دەنێرێت. فەڕەنسە پرۆژەی جۆراوجۆری لە عێراق هەیە.

ماکرۆن ڕاشیگەیاند: دەبێ لە وڵاتانی ناوچە لە بوارە جۆراوجۆرەکان پشتیوانی بکرێت. فەڕەنسە ئەرکی خۆی دەزانێت لەو وڵاتانەی بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە، پشتیوانی بکات.