بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانە بەغدا لە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا پێشوازی کرد.
بەشی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: مستوفا کازمی لە کاتی گەییشتنی ئیمانۆئێل ماکرۆن بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناوچەیی هاوکاری و بەشداری، پێشوازی کردن.
ماکرۆن لە ئەو سەفەردا سەردانی شارەکانی هەولیر و موسڵیش دەکات.
کۆبوونەوەی یەک ڕۆژەی هاوکاری و بەشداری ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا بەڕیوە دەچێت و بڕیارە بەرپرسانی ئۆردۆن، تورکیا، ئێران، مسر، عەرەبستان، کوەیت، قەتەر، ئیمارات و فەڕەنسا بە هاوڕێی نوێنەرانێک لە یەکێتی ئەورووپا، ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس تێیدا بەشداری بکەن.