ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە چالاکییە ئاشتیخوازانەکانی ئێران، بووە بیانوویەک تا وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە کار و کردەیی نەکردنەوەی بەڵێنەکانیان لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی نەگەییشتن بە ئەنجامی ڕێککەوتنی ناڤۆکیە، بکەنە هەلێک بۆ ڕەخنەی زیاتر لە سەر تاران.
لە هەمان کاتیشدا ئێران و وڵاتانی ئەورووپی لە سەروبەندی ئەنجامی دانوستانی نوێ بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکین و ئاڵبەت گفتوگۆ نوێیەکان گۆڕانکارییەکی زۆریان بە سەردا هاتووە و ئەویش گرووپی نوێی ئێران لە دانوستانەکانە.
لە هەمان پێوەندیدا بۆ زانیاری زیاتر لە سەر هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژاوایی سەبارەت بە ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس و دانوستانی داهاتوو لەگەڵ باربارا سلاوین سەرۆکی بەشی ئێران لە ئەنجومەنی ئاتلانتیکی ئەمریکا گفتوگۆمان کردووە.
ڕاپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا پاگەندەی کردووە کە ئێران زیاتر لە 200 گرام ئۆرانیۆمی ئاسنیی 20 لەسەدی بەرهەم هێناوە.
لە کاردانەوە بە ئەو ڕاپۆرتە، ترۆئێکای ئەورووپی لایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بریتی لە فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە ئەوەی کە لە نێو ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بە توندی نیگەرانیان دەربڕیوە و پاگەندەی آن کردووە کە ئەو هەوڵەی ئێران بە واتای پێشێل کردنی جیدی بەڵێنەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.
سلاوین سەبارەت بە ئەو ڕاپۆرتە وتیشی: ڕاپۆرتی نوێی ئاژانس ئاماژە دەکاتە سەر بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی ئاسنی لە ئێران. ئەو مادە هەم لە بواری ئاشتیخوازانە و هەم بۆ بواری پێچەوانەشی بەکار دەهێنرێت و پێشتریش چەندین جار ئێران ڕایگەیاندووە کە چالاکیە ناڤۆکییەکانی ئاشتیخوازانەیە.
ناوبراو لەسەر ئەوەی کە بۆچی بایدن گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵناگرێت و دوای دەخات وتی: دەوڵەتی بایدن نایەوێت کۆنگرە و بەتایبەتی سێنا کە ئێستاکە بەتەواوەتی دووجەمسەری بوونەتەوە لێک دوور بکاتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو کەسانێک کە پێشینەی کار لە دەوڵەتی ئۆبامایان هەیە، پشت ڕاست دەکاتەوە.