ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئێران ڕێککەوتن کراوە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ لوبنان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی ئازاد کرانی بەرزاییەکانی لوبنان لە دەستی داگیرکەرانی زایۆنیزم وتەیەکی بڵاوکردەوە.

سەرکەوتنی جرود بە سەبر و خۆڕاگری بوو

سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: سەرکەوتنی 4 ساڵ لەمەوپێشی جرود بەشێک لە شەڕی رێکخراو دژی سوریە و هەموو ناوچەکە بوو.

وتیشی: داعش لەو کاتەدا دەیەوێت دەست بە سەر هەموو سووریادا بگرێت و لوبنانیش بەشێک لە نەخشەی دزێوی ئەم گرووپە بوو.

ئێران پشتیوانی بەرەنگاریی دژە تیرۆریزم

حزبوڵڵا ڕایگەیاند: خەباتی ئێمە دژی تیرۆریستیەکان لە گەڵ گەلی لوبنان و سوریا کارێکە کە بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام دەبێت.

شەڕی جرود ئەزمونێكی نوێ بو سێ گۆشەی ئەرتەش، گەل و بەرخۆدان بوو، ئامانجی حزبوڵا لە بەشداریی ئەم شەڕە پشتیوانی لە لوبنان و ئازاد کردنی خاک و بەرەنگاریی لە گەڵ دوژمن بوو.

ڕێککەوتن لە گەڵ ئێران بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نەوتی لوبنان لە گەڵ ئێران وتی: لە گەڵ ئێرانییەکان لە سەر سێهەم پاپۆڕی سووتەمەنی ڕێککەوتووین.

ئێمە پێویستمان بە زیاتر لە سێ پاپۆڕە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی دژواری داهاتووی وڵاتەکەمان.