بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕووسیا ئەلیەوم، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: ئێمە لەم دواییانەدا داوای چوونە دەرەوەی 5 هەزار سەربازی ئەمریکیمان کردووە.
ئەو وتیشی: جگە لەوەش تیمی دانوستانی ستراتیژیک لە گەڵ واشینتۆن داوای کۆتایی هێنان بە بەشداری سەربازی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵی زایینیان کردووە.
ناوبراو باسی پێوەندی نێوان تاران و بەغدای کرد و ڕوونی کردەوە: بێگومان پێوەندی تاران و بەغدا قووڵ و پتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغداش وتی: مەبەستی سەرەکی لە بەڕێوە بردنی ئەم کۆبوونەوە، کەم کردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە جۆراوجۆرەکانە.
ناوبراو هەروەها باسی وەدواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد و وتی: هۆکارێک بۆ وەدواخستنی هەڵبژاردنەکانی پارلەمان نییە و دەبێ لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.
پێشتر دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندبوو هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی عێراق 16ی جۆزەردان بەڕێوە دەچێت بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە وەدوایان خست و ڕۆژی 18ی ڕەزبەریان وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری کرد.
Publish Date: ٢٧ ئاب ٢٠٢١ - ١٥:٣١
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم وڵاتە داوای چوونە دەرەوەی 5 هەزار سەربازی ئەمریکی کردووە، وتی: پێوەندی نێوان بەغدا و تاران پتەو و قووڵە.