ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی رایگەیاند: تا ئێستا ۹۸ واژۆی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە بۆ چوونە دەرەوەی لاهوور شێخ جەنگی لە هەرێمی کوردستان کۆ کراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر, عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی رێبەرایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: پاش پێشنیاری نووسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی بە لاهوور شێخ جەنگی بۆ چوونەدەرەوەی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هەڵبژاردنەکان, رایگەیاند: گەر ٦٤ ئەندامی ئەنجومەن چوونە دەرەوەی ئەو واژۆ بکەن ئامادەیە هەرێمی کوردستان بە جێ بێڵێت.
ئەو وتیشی: تا ئێستا ۹۸ واژۆ کۆ کراوەتەوە کەچی لاهوور شێخ جەنگی ناڕواتە دەرەوە و هاوکات بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حیزبی یەکیەتی نیشتمانی داکۆکی کردۆتە سەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی ڕێبەری و رایگەیاندووە: ئامادەیە لە دانیشتنێکدا لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی کێشەکان لێک بداتەوە.
عەتا سەراوی پێی وایە ئێستا دۆخی یەکیەتی نیشتمانی مەترسیدارە و گەر گولەیەک بهاوێژرێت, دۆخەکە کۆنترۆڵ ناکرێت‌.
رۆژی پێشوو نووسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی لە دانیشتنی خۆیدا بڕیاری داوە لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی حیزب بۆ ماوەی دوو حەوتە لە هەرێمی کوردستان بڕواتە دەرەوە و تا کۆتایی هەڵبژاردنەکان نەگەڕێتەوە. شێخ جەنگی رێککەوتنی خۆی لە گەڵ ئەم بڕیارەی بەدرۆ خستەوە.