وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەموو توانای خۆمان بەکاردێنین بۆ ئەوەی لە هەر وڵاتێک بێت بێ هیچ سنوورداریەتییەک ڤاکسین هاوردە بکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر, حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: یەکەمین بەرنامەمان لە وەزارەتی دەرەوە خێرا کردنەوەی ڕەوتی هاوردە کردنی ڤاکسین لە وڵاتانی جۆراوجۆرە کە ئەمڕۆ لەم بارەوە دانیشتنێکمان بەڕێوە برد.
ئەو وتیشی: مەبەستمان ئەوەیە کە هەموو باڵوێزخانەکان لە دەرەوەی وڵات لەم کارەدا بەشدار بن.
ناوبراو داکۆکی کرد: هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین لە هەر وڵاتێک ئیمکانی هەبێت بێ هیچ سنوورداریەتییەک ڤاکسینی ستاندارد هاوردە بکەین.
ناوبراو وتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوو بەرنامەکانی خۆمان رادەگەینین.