بە پێی هەواڵی مێهر، سەرتیپ ڕەستگارفەر ساڵی 1331 لە بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە دایک بوو و لەوێ کۆتایی بە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی خۆی هێنا و پاشان چووە نێو زانکۆی ئەفسەری و ئەم قۆناغەشی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و وەکوو فەرماندەی بنکەی دووهەمی شکاری هێزی ئاسمانی تەبرێز دیاری کرا.
بنکەی ناوبراو پاش شەڕی سەپێندراو وەکوو بنکەی نموونەی ئاسمانی ناسێندرا.
پاش کۆتایی هاتنی شەڕ بۆ کۆمپانیای فڕۆکەیی کۆماری ئیسلامی ئێران گوێزرایەوە و پاش فڕین بە فڕۆکە جۆراوجۆرەکان وەکوو ماموستای فڕۆکەوانی فڕۆکەی بوویینگ 727 دیاری کرا.
ناوبراو زیاتر لە 50 ساڵ لە پیشەی هەوانەوەردی ئێران خزمەتی کرد و وەکوو کەسایەتییەکی خاوەن ئاکار و مەردمی دەناسرا.
سەرتیپ یەدوڵا ڕەستگارفەر بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.