یوونیسێف لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: یەک ملیۆن و 800 هەزار منداڵی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی میدل ئیست نیوز، یوونیسێف لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە یەک ملیۆن و 800 هەزار منداڵی عێراقی پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە و 38 لەسەدیان لە ژێر هێڵی هەژاری دان.

ئەم ڕێکخراوەیە لە راپۆرتی مانگانەی خۆی لە کۆتایی مانگی ژووییە نووسیویە: نزیکەی 4.1 ملیۆن کەس لە عێراق پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دۆستانەیە کە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەسیان منداڵن.

لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها نووسراوە: عێراق بە توندی کەوتۆتە ژێر کاریگەری کۆرۆنا و زیاتر لە 1.3 ملیۆن تووشبوو و زیاتر لە 16 هەزار و 900 حاڵەتی مردن بە هۆی ئەم نەخۆشیە لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

یوونیسێف درێژە ئەدات ئەم ڕێکخراوەیە لە وڵاتانی یارمەتیدەر و لایەنە مەحەلیەکان داوا دەکات 65.9 ملیۆن دۆلار بۆ وڵام دانەوە بە پێداویستییە مرۆڤ دۆستانەکان و پێڕاگەیشتن بە دۆخی نالەباری سیاسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دابین بکەن. 30 لەسەدی ئەم بڕە پارەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ کرۆنا تەرخان دەکرێت بەڵام تا ئێستا 18 ملیۆن دۆلار دابین کراوە.

یوونیسێف هۆکاری قەیرانی عێراقی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و شەڕ دژی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 تاکوو 2017 زانیوە کە بۆتە هۆی ئاوارەیی زیاتر لە 6 ملیۆن کەس.

لەم راپۆرتەدا هەروەها نووسراوە 1.7 ملیۆن منداڵ پێویستیان بە پاراستن و پشتیوانی لە بەرانبەر توندوتیژی جنسی هەیە.