پاگەندە دەکرێت کە گەڵاڵەی پێشنیاریی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لەگەڵ بایدن لەسەر گفتوگۆ بکرێت؛ بریتیە لە کۆنترۆڵی ئێران بەبێ پێویست بوون بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زۆربەی مێدیاکانی ئیسرائیل پاگەندەیان کرد کە نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە بڕیارە ئەم هەفتەیە بە گەڵاڵەیەکی دژە ئێرانییەوە بچێتە کۆشکی سپی کە بە بڕوای ئەو ڕێگری دەکات لە نزیک بوونەوەی ئێران بە خاڵی هەستیاری ناڤۆکی.

ئێستاکە تایمزی ئیسرائیل پاگەندەی کردووە کە ئەو گەڵاڵە بریتیە لە ستراتیژیەک کە بە بەڕێوەچوونی، ئەمریکا لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێ نیاز دەکات و لەهەمان کاتدا، دەتوانێت لە بواری بەرنامەی ناڤۆکی و چالاکی ناوچەییەوە بەرانبەر ئێران بوەستێت.

سەرچاوەیەکی سەر بە ڕژێمی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: بە پێی دۆخی ئێستا گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئیدی سوودی نییە.

بێنێت بڕیارە سێشەممەی ئەم هەفتەیە سەفەری واشنتۆن بکات و بەرنامەی دیداری ناوبراو لەگەڵ بایدنیش بۆ پێنجشەممە دانراوە.