وتە گوماناوییەکانی ئەم دواییانەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئەم گومانەی پێک هێناوە کە ئەمریکا لە گەڵ تەقینەوەی تاوەرەکانی کارەبای عێراق پێوەندی هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، مەتیۆ تولێر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئەم دواییانە هەندێ باس و بابەتی گوماناوی دەربڕیوە.
ئەو سەبارەت بە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی بۆ دابین کردنی کارەبای عێراق وتوویە: واشینتۆن بۆ دابین کردنی کارەبای عێراق بێ پشتبەستن بە دراوسێیەکان هەوڵ ئەدات.
ئەم وتانە گومانی ئەوە دروست دەکات کە واشینتۆن ڕێگای ئەو گرووپە تیرۆریستیانە درێژە ئەدات کە بۆ ڕاگرتنی هەناردە کردنی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق هەوڵ ئەدەن.
ماوەیەک لەمەوپێش مەحموود ئەلڕەبێعی وتەبێژی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی سادقوون وتی: داعشیەکان، بەعسیەکان و ئەو کەسانەی خزمەتی ئەمریکا دەکەن، 70 تاوەری کارەبای عێراق لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدینیان تەقاندەوە.
پێشتریش بزووتنەوەی کەتایبی حیزبوڵای عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتووە عەرەبستان بەدوای وێران کردنی دەکەڵە کارەباییەکانی عێراقە.