سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، نیشانی دەریاوانیی پێشکەش کراوی فەرماندەی گشتی هێزەکان بە ئەمیر "شەهرام ئێرانی" فەرماندەی دەریایی ئەرتەشی دالکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەستنیشان کردنی ئەمیر شارام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە و پێشکەش کرانی نیشانی دەریاوانی بە ناوبراو، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕێوڕەسمێکیدا نیشانی دەریاوانیی ناوبراوی دالکاند.

لە ئەو ڕێورەسمەدا سەرلەشکەر باقری لە زەحمەتەکانی چەندین ساڵەی ئەمیر خانزادی لە ماوەی بەرپرسیارەتی لە پۆستی فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەرتەش دەسخۆشی کرد و هیوای سەرکەوتنی ئەو داهاتووی هێزی دەریایی ئەرتەش خواست.