بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، دوێنێ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق، کۆماری یٔیسلامی ئێران لەئێوارەی ٢٠٢١/٨/١٦ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.
كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه، لەئێستادا گەشتکردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردۆتەوەو هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
Publish Date: ٢٢ ئاب ٢٠٢١ - ٠٨:٠٨
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان ڕایگه‌یاند: له ئێواره‌ى 16 ئابه‌وه كۆمارى ئیسلامى ئێران هاتوچۆى گه‌شتیارى له‌نێوان ئێران و هه‌رێم ڕاگرتبوو دوێنێ هەینی هاتوچۆى گه‌شتیارى ده‌ستى پێكرده‌وه.