چین دەیەوێت وێستگەیەکی کارەبایی هەتاوی لە گەردوونی بکاتەوە کە تێیدا پەنێلی هەتاوی کارەبا دەنێرێتە زەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، چین دەیەوێت تا ساڵی 2035 ی زایینی کۆمەڵێک پەنێلی هەتاوی بە درێژایی یەک مایل بنێرێتە گەردوون تا وزە بگەڕیننەوە بۆ زەوی. ئەو گەڵاڵە هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوەی بڵاو بوونەوەی گازی گوڵخانەیی چین تا ساڵی 2060ی زایینی.

بە پێی ڕاپرۆرتە جیاوازەکانی ئەو پڕۆژە کە تا 2050 ی زایینی کردەیی دەکرێتەوە، پەنێلە هەتاوییە گەردوونییەکان دەتوانن بە قەد بەرهەمهێنانی یەک یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبای ناڤۆکی ئەکلتریستیە بنێرنە زەوی.