بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی لە ساڵی 1346 لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان لە دایک بووە و قۆناغی سەرەتایی لە سەرپول زەهاو تێپەڕاند و پاش دەسپێکی شەڕی سەپێندراو، قۆناغی ناوەندی لە شاری سنە تێپەڕ کرد.
فەرماندەی نوێی هێزی دەریایی ئەرتەش لە ساڵی 1364 خوێندنی لە زانکۆی زانستە دەریاییەکانی ئیمام خومەینی نەوشەهر دەست پێ کرد و پاش دەرچوون لە بەشی فەرماندەیی کەشتی لەم زانکۆیە، چەندین بەرپرسیاریەتی لە ئەرتەشدا گرتە ئەستۆ.
دەریادار ئێرانی هەروەها قۆناغی کارناسی باڵای فەرماندەیی و ستادی تێپەڕاندووە و ئێستا جگە لەوەی ئەندامی لیژنەی زانستی دافوس ئاجایە، وەکوو ماموستا لە زانکۆی زانستە دەریاییەکانی ئیمام خومەینی وانە دەڵێتەوە.
سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنی ناوچەی یەکەمی دەریایی ئەرتەش، سەرۆکی بنکە و جێگری فەرماندەیی ئەم ناوچە، جێگرایەتی ئۆپەراسیۆنی نداجا، جێگرایەتی فێرکاری هێزی دەریایی و جێگرایەتی فێرکاری ئەرتەش لە بەرپرسیاریەتییە پێشووەکانی ناوبراوە.
ئەمڕۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە حوکمێکدا ئەمیر دەریادار شەهرام ئێرانی وەکوو فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشان کرد. لەم حوکمەدا نووسراوە: هەوڵی جیدی و کاری شیاو بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان بۆ پێشکەوتنی جیهادی ئەو هێزانە، گەشە و ئامادەیی هەمە لایەنە لە سەر بنەمای گەشەی سەرمایەی مرۆیی چاوەڕوان دەکرێت.